لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە وڵاتی کینیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکەیەکی جۆری سێسنا ١٧٢ لە شارۆچکەی کواچۆچا لە سەر رێگای مۆمباسا لە شاری مالیندی لە ناوچەی کەناراوەکانی کینیا لە کەناری ڕێگاکەدا بە کەوتنەخوارەوە نیشتەوە و ئاگری گرت.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تێکنیکی روویداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری چیک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٦٦٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.